ئارەنان
ناوی گوندێکە لە نزیک شاری سنە
مەرزینگ
نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
کەیان
1. مەزنان، سەروەران؛ 2. پاشایانی گەورە و زۆردار؛ 3. جۆرێک چادری خڕی گومبەزوێنەیە کە بە کۆڵەکەیەک هەڵدەدرێ و لە نێو عەجەماندا بە خێوەتی کوردیی یان خێوەتی کوردان بەنێوبانگە.
گەردانە
ملوانکەی زێڕینی پڵپڵەدار.
پەرۆش
خەم، داخی دڵ.
بلێز
وەرزشکار، کایەکار، گەمەکار. لە زاراوەی کرمانجیدا لیزتن واتە: کایەکردن. وەکوو ئەزێ دلیزم، یانێ من کایە دەکەم.
رامان
1. دەبیرەوەچوون و لەسەر شتێک چەق راوەستان؛ 2. ماتبوون و بیرکردنەوە، سەرسووڕمان؛ 3. تیرەیەکن لە کورد کە لە ئوستانی فارس دەژین؛ 4. رامان داگری پێنج باژێڕە لە ئوستانی فارس کە ناوەندەکەی (شیراز)ە رەنگە لە کاتی ئێستا ئەم ناوەندە ئاوەها نەمابێ و ئەم دابەشینەی لەسەر هەڵگیرابێ.
زریزە
زنجیرۆکەی باریک.
داراک
ساماندار، دەوڵەمەند.
هاولان
هاوهێلانە، هاوماڵ، هاوبەش.