هەنارە
نێوی تیرەیێکی کوردە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
داگا
نهنک، دایهگهوره.
سلۆڤان
نێوی هۆزێکی کوردە لە باکووری کوردستان.
ڕەهوان
نەرمڕۆییشتنی ئەسپ.
پاوەر
کەفیل و زامن، وەکوو: کێ دەبێتە پاوەرت. بڕوانە دەستەبەر.
پلووک
پلووکە بەرد، بەردی بچووک بۆ هاویشتنە ناو ئاو لە کایەکردندا.
ڕەخشان
تیشکدەر، بریقەدار.
هەژان
راتەکان، شەکانەوە.
ماتاو
1. ڕۆشنایی مانگ، ڕووناکی هەیڤ؛ 2. جۆرێک فیشەکی گڕگڕانە بۆ شەو نەورۆز. ئەم ناوەش فارسیی بووە و (مهتاب) بووە و کوردێنراوه و کراوە بە ماتاو، لە کاتێکدا فارس بە فیشەکی گڕگڕان ناڵێن: مهتاب.
بەرین
1. بەرگین، یەکەمین؛ 2. بەربڵاو، هەراو.