ڕەنگاڵە

مەلێکی رەنگاورەنگە کە هەنگ دەخوا.

گۆنا

گوپ، کوڵم، کوڵمە.

کولیلک

خونچەی پشکووتووی گژ و گیا، شکۆفەی دار.

پاپەک

نێوی باوکی ئەردەشیری یەکەم دامەزرێنەری پاشایەتی ساسانییەکانە کە بە ئەردەشێری پاپەکان نێوی دەرکردووە و دوایی بووە بە بابەک. پاپەک بە ریشە کورد بووە و لە کارنامەی ئەردەشێری پاپەکاندا ئاماژەی پێ کراوە؛ دیتنی دیکە دەڵێن: پاپەک نێوی باوکی دایکی، ئەردەشێر بووە.

پەترۆ

قرتماخە، تێ، تۆژگ، توێژی تەنکی سەربرین، برینێک تازە توێژی بەستبێ، برینی پەترۆبەستە.

سامان

سەروەت، پووڵ و ماڵ.

داریان

1. قڵپبوونەوە؛ 2. داریانەوە، یەکسەر بە پێوە داریاوە؛ 3. گوندێکە لە نێوان (وەر و گێڵەوان) لە ناوچەی هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .

ساڤا

ساوا، شتی تازەرسکاوی وەکوو: ئینسان، حەیوان، رووەک.

دەستەوا

گۆڕینه‌وه‌ی دوو شتی وه‌کوو یه‌ک، گۆڕینه‌وه‌ی شتێک به‌ شتێکی دیکه‌ی وه‌کوو خۆی.

لەیلاخ

هەوارگەی هاوینی، زۆزان، کوێستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!