فرێش
فریش، بڕوانە ئەسرین لە بەشی نێوی کچان.
خرخاڵ
1. بازنهی قۆڵ؛ 2. پاوانهی پا.
گەمۆ
چیایەکە لە ناوچەی قەسری شیرین لە کوردستان.
ئۆسرووش
نێوی فریشتهیهکه.
باوان
1. ماڵەبابی بووک و ژن؛ 2. لەلای ئەوان، لەکن ئەوان؛ 3. هۆزێکی گەورەی کوردە کە لە مێژووی کوردستاندا نێویان هەیە و دانەری شاری (سلێمانی)ن. بڕوانە بۆ بابان.
شێنا
بەهێز و تاقەت، بەواز.
دینێ
1. ئاماژه به کیژ یان کوڕی سهرشێت و سهرهڕۆ له ئهڤینداریدا؛ 2. سهربهندی گۆرانییهکی کوردییه. (وهره دینێ و دینێ من).
وەردی
بچووک، منداڵ.
باوەڕ
1 ئیمان؛ 2 سنووری نێوان دوو زەوی، کەوشەنی نێوان دوو کێڵگە. باوەڕ و بڕوا، دوو مانای جیا لە یەکیان هەیە. بڕوانە بۆ بڕوا.
کۆرژا
بیبیلەی چاو؛ بە زاراوەی زازاکی واتە: کووژەکە.