شاخان
1. هاوار و زریکاندنی منداڵ؛ 2. کێوان؛ 3. شاخگەلی بەران و پەزە کێوی و هیدیکە.
کڵاوزەڕ
کڵاوی لە زەڕوزێڕ درووستکراو، کڵاوئاڵتوون.
کاڤار
بە زاراوەی کرمانجی، واتە: قەزا یان شارۆچکە.
ناوتۆ
دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!
هەرژین
هەڵاهەڵابوون بە هۆی کوڵاندنەوە. (گۆشتی چی، ئەوەندە کوڵاوە، بووە بە هەرژین).
شەوین
1. شەوەگرتوو، شەواژۆ؛ 2. شەوی خۆش و ساماڵی پاش باران؛ 3. چەمین، چەماندنەوە. بڕوانە بۆ شەوێن.
ژیار
ژیانی شارستانیانە.
چیاکۆ
گوندێکە لە ناوچەی سەنجابی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
حەوێز
حەوشەمەڕ، پەچەمەڕ.
لاڤا
جوان و لەبەرچاو.