میدیا

1. ماد، مەدیا، میدیا، نێوی دەوڵەتی مادەکان بووە؛ 2. ئەو شوێنەی کە مادەکانی لێ ژیاون؛ (میدی) یەکان لە رەگەزی هێند و ئورووپی بوونە و لە سەدەی نۆیەمی بەر لە زایین، لە ‌رۆژهەڵاتی زەلیای کاسپین یان قەزوێنەوە چوونەتە رۆژاوای باکووری کێوەکانی ئێران واتە وڵاتی (میدیا) و وردەوردە دەسە‌ڵاتیان بە سەر دراوسێکانیشیاندا پەیدا کردووە و لە کۆتایی سەدەی هەشتەمی بەر لە زایین، حوکوومەتێکی سەربەخۆیان دامەزراندووە و نەتەوەی پارسیشیان خستۆتە ژێر دەسە‌ڵاتی خۆیان و شاری هەگمتەنا یان هەکمتان، هەمەدان) ی ئێستایان کردووە بە پایتەخت، بەڵام ساڵی 550ی بەر لە زایین بە دەست کوورشی هەخامەنشی بەزیون و لە دەسە‌ڵات کەوتوون. وشەی ماد دواتر لە سەردەمی ساسانییەکاندا بووە بە (مای) و پاشان عەرەب کردوویەت بە (ماه)، بۆ میناک بە دینەوەریان گوتووە: ماه بەسرە و بە نەهاوەندیش: ماه کووفە! بڕوانه بۆ وشەی ماد.

هاژان

راشەکان و لەرینەوەی بەهێز، وەکوو هاژەی دار و هاژەی ئاو و شتی دیکە.

هەزارە

1. هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر؛ 2. بەردی قیتی لێوارەی حەوز؛ 3. لێوارەی تاقی ناو دیوار؛ 4. خەوزڕان و خەیاڵاتکردنی ناو جێگە؛ 5. بیرەوەریی هەزاران ساڵەی مردن یان لە دایکبوونی ئینسانی بەنێوبانگ. وەکوو (هەزارەی سەلاحەددینی ئەیوبی)

درێشک

درێشک، دره‌وش.

ئەردەڵان

1. ئاردەڵان، نیوەزاراوە‏‏یێکی زمانی کوردییە؛ 2. تیرەیەکی کۆنی کوردن؛ 3. نێوی میرانی بنە‏ماڵە‏ی ئە‏ردە‏ڵانە؛ 4. نێوی بە‏شی له رۆژهەڵاتی کوردستان بووە له‏ سە‏ردە‏‏می سە‏فە‏وییەکاندا‏؛ 5. نازنێوی شاعیری کورد (حسین‏علی ئەردەڵان)ە؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەدی مەردۆخدا هاتووە: (ئاردەڵ نێوبانگی خوسرەوی ئاشەوانە کە یەزگردی شالیاری (ئێران) ی کوشت!)؛

پێژەک

خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.

دەیاخ

دیواخ، تارا، سه‌رپۆشی سووری سه‌ربووک.

ژووڤان

پەژیوان، پەشیمان.

بەرماک

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

کالمە

جۆرێ شمشێری کۆن کە لە شەڕی بەرانبەردا بەکار دەبرا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!