باساک

گوندێکە لە بناری چیای کاژاو، لەلای بەرزنجە لە ناوچەی سلێمانی.

ڤارکۆ

نێوی کێوێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.

مەیرەم

1. مەیرەمێ، مەیرەم لە نێوی مریەم وەرگیراوە، کە نێوێکی کۆنی ئارامییە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.

باڤڵ

بافڵ، باڤێڵ، بابڵ؛ 1. قەڵوەز، تاڤگە، ئاوهەڵدێر، سەروەشێن؛ 2. باڤڵ، لە ئاوێستادا بە (پاڤر) هاتووە و واتای تاڤگە دەدا.

تابان

1. تابان وشەیەکی فارسییە واتە: بریسکەدار، بەورشە، رۆشناییدەر؛ 2. هەڵاتووی مانگ، خەرمانەی مانگ؛ 3. تاسەربان، تا سەروو. ئەم وشەیە و دەیان وشەی دیکەی فارسی لەناو شیعری شاعیرە کلاسیکەکانی کورددا هاتۆتە ناو ئەدەبیات و ئاخاوتنی کوردیی یەوە.

شیلاز

نێوی گوندێکە لە ناوچەی دهۆک لە باشووری کوردستان.

ئازێ

وشه‌ی خۆشه‌ویستی و کورتکراوه‌ی (ئازیز)ه‌.

شەنگە

1. جووان و لەبار؛ 2. بەهێز و بەواز.

ئادیکا

هه‌وارێکه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌رسیم له‌ کوردستانی باکوور.

هاڵا

1. دۆست و هاواڵ؛ 2. پەنا، پەنابردن؛ 3. هەواڵ، ئاگا؛ 4. داد و فریاد.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!