شامێر
1. پیاوی بەواتا پیاو؛ 2. باڵابەرز و کەڵەگەت؛ 3. مرۆچەی درشت.
زەمۆ
نێوی کێوێکە لە کوردستان.
سەپکە
سەپک، رنەک، کولێرەی لە ئاردی دورشت. ئەم (سەپک) ە دوورە لە سەبکی بەواتای شێواز!
سلیوان
سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە باکووری کوردستان.
دانێر
حاکم، دادوەر، ئەو کەسەی کە قازییە و داوەریی دەکا.
بەزان
1. بەزین، شکست خواردن؛ 2. غاردان، هەڵاتن، هەڕاکردن؛ 3. دابەزین لە سواریی.
سالمە
گیایەکی سەلکداری بەهارییە لە مێرگدا دەڕوێ، سەلکەکەی وەک پەنجەی مناڵی ساوا وایە و وشک ئەکرێتەوە و بە هاڕدراوی دەکرێ بە هەوێنی دۆڵمە و زۆر بەنرخە و بەکاری زۆر شت دێ.
سالار
سەردار، سەرۆک و گەورەی هۆز.
بەدرە
1. کیسەیەک بووە کە لە کۆندا پارە و زێڕ و شتی وایان تێدا هەڵگرتووە؛ 2. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی خەشایارشای پاشای مادەکان بووە؛ 3. نێوی شارێکە کوردنشینە لە ناوچەکانی خوارووی باشووری کوردستان کە کوردی کەڵوڕی تێدا دەژیا، بەڵام حکوومەتی بەعس کردی بە عەرەبنشین و زمانی کوردیی لە پاشماوەی ئەو کوردانەی کە لەوێ مابوون قەدەخە کرد و لەناو عەرەبدا تواندنییەوە، هەرچەند ئێستاش هەستی کوردایەتییان هەر ماوە بەڵام زەبری زۆریان وێکەوت.
شەندە
1. وشەیەکی هەورامییە، واتە: لێدراو؛ 2. نێوی نادیار.