سیابەند
نێوی قارەمانی چیرۆکی (سیابەند و خەجێ)یە کە داستانێکی کۆنی ئەویندارانەیە. مێژووی ژیانی خەج و سیامەند روون نییە بەڵام، بەیتی ئەم دوو گراوییە وێنایەکی راستەقینەیە لە بەسەرهاتی دڵتەزێنی ئەو دوو گراوییە. خەج و سیامەند، خەڵکی (کێلەسیپان) ی ناوچەی مهابادن کە ئێستاش گڵکۆی هەر دووکیان هەر لەوێیە.
پەرشن
گوندێکە لەناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان .
ئامێز
ههمبێز، کۆش، باوهش، سینگ و بهرۆک.
کاریکا
1. ئازا و گورجوگۆڵ، 2. کارا و کارتێکەر.
ڤەنان
1.هێم دانان، بناخە داڕشتن؛ 2. وەدیهێنان؛ 3. کاتژمێر کۆکردن.
سیما
دیمەن، روومەت، دیدار، بیچم.
چاوە
1. دەستەچیلەی ئاگر؛ 2. ژوورێک لە خانوو؛ 3. کانیاو؛ 4. کونی پلوورەهەنگ؛ 5. رووبینی و ریا؛ 6. ئاماژەیە بە چاو بۆ منداڵی نازدار و خۆشەویست.
ئەستی
نێوی خوشکی ئەمیرزێندینی بۆتانی و خوشکی (زین)ی قارەمانی ناو داستانی (مەم و زین)ە و گراویی شێخ فەرخە لە بەیتی (شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی)دا.
پاڵنگان
پاڵەنگان، پڵنگان، گوندێکی کۆنە لە ناوچەی سنە سەر بە هەورامان. بڕوانە پاڵەوان. نێوی پاڵنگان و ئەسپەرێز و چەمچەماڵ لەگەڵ نێوی زۆر گوندی دیکە کە ئێستاش لە کوردستان ماون، لە گاتاکانی زەڕدەشتدا هاتوون.
شوێشە
1. جێگای هەڵخستنی ترێ و شوێنی بەخێوکردنی رەز؛ 2. نێوی گوندێکە کەوتۆتە ئەو دیوی چیای ئارێز، لەسەر رێگای سنە بۆ مەریوان.