کوردان
کۆی وشەی کورد، کوردگەل، کوردەیل.
ئامراز
کەرستە و ئەسپابی کار.
شۆڕش
راسان و راپەڕینی بەکۆمەڵ بۆ ئازادیی و مافی ژیان.
ڕەوڕەوک
تراویلکە، شوێنێک کە لە دوورەوە پێت وایە ئاوە و ئاو نییە.
ڕەندان
1. کۆی وشەی (رەند)، کە دەبێتە: ئازا و مێرخاس؛ 2. ئاد، زەوینی هەر چوارلا ئاو؛ 3. تەختایی ناو گردان.
باستێ
گوندێکە لەسەر سنووری نێوان بانە و پێنجوێن لەلای (رەشەدێ) لە باشوری کوردستان.
چەلینگ
گوڵبهند، گیایهکی بهپنجی جوانه.
خەروا
1. جۆرێک کولێرهیه که له ژێر ژیلهمۆ دهبرژێ؛ 2. نانهقهیسی و نانهههنجیر.
کاخڵی
قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نان بەکاری دەبەن.
مانگڕوو
روومەت وێنەی مانگ.