مەزەدار

1. خوێنشیرین، جوان و زەریف؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە.

وەرکۆ

1. بەرکوت، کوتراوەی خەلەی پێش خەرمان؛ 2. وەرکۆرپە، بەرخی ساوا.

زانیار

خاوەن زانست، هاوڕێی زانست.

زێبار

1. مێنگە و ناوچەی قەراخ رۆبار؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان ئاکرێ و زێی گەورە دەژین لە باشووری کوردستان.

ڕەوشەنگ

خۆشڕەوت، کەسێ یان جوان رێ دەکا.

کاشان

1. کاشێل، شوێنگێڕان، شوێنهەڵکردن و دۆزینەوەی کەسێک بەجێگەپا؛ 2. نێوی گوند و عەشیرەتێکە لە ‌رۆژهەڵاتی کوردستان.

سوێرە

نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.

فریا

1. هاوار و داد؛ 2. کۆمەک و یارمەتی؛ 3. فریاکەوتن، بەهاواری کەسێکەوە چوون، هانا؛ 4. گەییشتن لەکاتی خۆیدا.

پەرێ

1. بە زاراوەی هەورامی واتە: لەبەر، بۆلای؛ 2. پێرێ، پێرەکە؛ 3. سووکەڵە نێوی (پەری)یە.

ڕەمین

رەمین، رەوەک، سڵ، رەڤۆک.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!