سالۆر
ژیر و تێگەشتوو، بەئاوەز. وەکوو: ژنێکی سالۆرە.
ئاگرۆ
بە واتای ئاگر، ئاگری بچووک.
سەرتاج
گۆپکەی بان کڵاوی تاج.
خۆناس
1. خۆناس، خۆمانە؛ 2. ناسیاو، ئاشنا؛ 3. بە ئاژەڵ یان پەلەوەرێک دەگوترێ کە خاوەنناس بێ.
زریوە
ترووکەی ئەستێرە.
گیابەن
گیایەکی زۆر بۆنخۆشە.
خارا
1. خاران، جۆرێک پارچه‌ی به‌نرخه؛ 2. بۆکار ئاماده‌بوو، له‌کڵ ده‌رهاتوو.
پردیکا
نێوی کچی ئاترۆپاتی دەسەڵاتداری ماد بووە لە ساڵی 324 ی بەر لە زایین هاوکات لەگەڵ هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونی بۆ ئێران.
خاشیل
که‌شکه‌کی سه‌ربه‌رۆن، خواردنێکه له شێوه‌ی حه‌لیم.
سەرکان
نێوی هۆزێکە لە کوردستان.