ڕەوێژە

تێخی کەوچککۆڵین، ئەو تێخەی کە کەوچکی پێ درووست دەکەن.

خشپیلانە

چکۆله‌ی جوانکیله‌.

حاشیە

قه‌راخ، په‌راوێزی کۆپه‌ڕ.

شێنا

بەهێز و تاقەت، بەواز.

ئارباکۆ

1. ئاربەباکۆ، ئاربەبای چکۆڵە؛ 2. نێوی پاڵەوانێکی سەردە‏می مادەکان بووە. بڕوانە وشەی ئار.

هەڵاڵە

1. گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی کوێستانییە؛ 2. شتێکە هەنگ لە گوڵی دەگرێ و شانی پێ هەڵدەبەستێ؛ 3. ماکی مۆم کە مێشەنگوێن لە گوڵانی دەگرێ؛ 4. بانگەواز؛ 5. دەرمانی پێستە خۆشکردن؛ 6. گوڵەمێلاقە، ڕەبەنۆک.

کەیان

1. مەزنان، سەروەران؛ 2. پاشایانی گەورە و زۆردار؛ 3. جۆرێک چادری خڕی گومبەزوێنەیە کە بە کۆڵەکەیەک هەڵدەدرێ و لە نێو عەجەماندا بە خێوەتی کوردیی یان خێوەتی کوردان بەنێوبانگە.

تۆژاڵ

1. تۆزقاڵ، کەمێک، بڕێک؛ 2. تۆژگ، توێژاڵ، تۆژاڵک، پێستی ناسک یان سەرتۆی ماس؛ 3. جێگای تۆو، جێگای دانەوێڵە.

پاشکۆ

کیسە یان ئەو خورجینەی کە سووار لە پاشی وڵاخی دەبەستێ و شتی تێدەخا بۆ ناو رێگا.

خایان

کاتگرتن، کاتبردن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!