کۆکۆ

نێوی گوند و تیرەیەکی کورده لە باشووری کوردستان .

حەمۆ

کورتکراوەی نێوی موحەممەدە.

شاهینە

1. ژنی شا، شاژن؛ 2. خۆشی و شادی.

ئاسکه‌ڵه

مه‌به‌ست له‌ ئاسکی بچووک و خنچیلانه‌یه.‌ بڕوانه‌ ئاسکۆڵ.

کاسین

جۆرێک گەمەی تۆپانقاڕ لە کۆندا.

ڕۆنی

ڕووناکی

ڕۆژنە

رۆچنە، ئەو کون و کەلەبەرانەی خانوو کە رووناکی هەتاوی لێوە دێتە ژوورێ.

لەیلان

1. بیاوان، چۆڵ و دەشت؛ 2. تراویلکە؛ 3. تریفە.

سیری

1. گوندێکە لەبەری ماوەت؛ 2. گوندێکە بەرانبەر بە چیای رێزانۆک لە بناری بەرسیرین لە ناوچەی رواندز.

کەتوان

چاوەدێر، چاوێر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!