بالە
لێرەدا بە واتای سەمایەکی ئارامی ئۆرووپاییەکانە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا باوە.
کەژدیا
خاکی نێوان ناوچۆمان، خاکی نێوان ناورۆباران، کەژدیا یان کەشدیا شوێنێکی کوردنشین بووە و کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە، کەژدیا واتە: خاکی نێوان دوو چۆم، یان نێوان دوو ڕۆبار یان دوو چەم، کەژدیا بەو خاکەی گوتراوە کە لە زنجیرەچیای (حەمرین)ەوە، واتە سنووری نێوان کورد و عەرەب دەس پێدەکا، هەتا دەگاتە شط العرب (یەکاوی عارەبان) و کەنداوی فارس، هەروەها شارۆچکەی (هیت) و دەوروبەری ڕۆژاوای ڕۆباری فورات تا دەگاتە چیاکانی پشتکۆی لوڕستان هەتا خووزستان!
بەڵێن
پەیمان، سۆز.
هەرێم
1. دەوروبەری ئاوایی کە ناکێڵدرێ و هی هەمووانە؛ 2. ئوستان؛ 3. ناوچە؛ 4. مەڵبەند.
پارێز
1. خۆپاراستن، دووریگرتن لە خۆراکی ناساز لە کاتی نەخۆشیدا؛ 2. نیشتنەپارێز بۆ راو، دانیشتن لە کۆڵیتدا بۆ نەچیر.
ئاموود
عاموود، هێلانە، هێلانەی مەلگەلێکی گەورەی وەکوو: باز، شەهێن، شابوو، هەڵۆ.
ناران
نێوی گوندێکە لە کوردستانی بندەستی تورکیە.
ماریا
1. پاڵەوان و شەڕکەرەکانی هۆزی میتان یا مانای؛ 2. نێوی هۆزێکی کورد بووە. بڕوانە ماردین لە بەشی کوڕان.
بەرهان
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
نیار
1. شانۆگەر، گەمەی سەرشانۆ؛ 2. سەکۆی یاریکەران.