شیرا
گیانداری شیردەر.
زریاب
1. ئاوی زێڕ؛ 2. ئاوی پاک و خاوێن؛ 3. مۆسیقازانێکی کورد بووە خەڵکی شارۆچکەی (باشیک) ی لای نەینەوای کۆن یان (مووسڵ)ی ئێستا و لەسەردەمی عەباسییەکاندا ژیاوە، زریاب ساڵی 825 ی زایینی عەباسییەکانی بە جێهێشتووە و چۆتە ئەندەلووس و عەبدولرەحمان کوڕی ئەلحەکیم (206 تا 238) کردوویەتی بە هاونشینی خۆی و دیاریی و پێشکەشیی زۆری پێ رەوا دیوە؛ زریاب شاگردی ئیسحاقی کوڕی برایمی مووسڵی بووە کە ئەوانەش هەر کورد و خەڵکی باشیک و مۆسیقاری زەبەردەس بوونە؛ زریاب ژەنیاری عوود بووە و سیمی پێنجەمی عوود ئەو بەو سازەی زیاد کردووە؛ مۆسیقای فلامینکۆ کە بنەماکەی کوردییە، لە شوێنەوارە نەمرەکانی زریابە و لە سپانیاش زریاب هەر بە کورد ناسراوە.
هەوشین
1. گیایەکە لە تیرەی پنگ؛ 2. شاخێکە لە زنجیرە کێوی ئاگری، کە لەگەڵ چیاکانی هەڵگورد و کێلەشین و گەڵاز و لەند و داڵانپەڕ، قەندیلیان دەورە داوە.
ئاژینه
1. چهقچهقهی ئاش؛ 2. گیایهکه شیرهی بنهکهی وهک جاچکه دهجاون؛ 2. چهکوشی بیراز (تعمیر)کردن که سهرهکهی دگانهی ههیه.
ژیلەکۆ
نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان.
گوڵبەست
بە گوڵ دەورەدراو، بە گوڵ پەرژینکراو.
پرۆت
هەوڕگەر، کاسەوگۆزەگەر.
شاریک
جۆرێک کڵاودەسماڵ بووە کە ژنان لە کۆندا بەستوویانەتەوە.
ڕایش
لەبەرنووسراو، روونووسهەڵگیراو.
ڕۆندک
رۆنتک، فرمێسک، ئێستر، ئەسر، ئەسرین.