بەرشۆ
وشەیەکی هەورامییە واتە: هەستێ، رابێ، هەڵبێ. (دەنگو ئاوازەش بەرشۆ جە هەرماڵ). واتە دەنگ یان ئاوازی لە هەر ماڵێک هەستێ.
ڕەدا
قاییلبوون، رازیبوون. (هەرچیم کرد، نەهاتە ردایە)
پریشکە
1. پرێشکە، برێشکە، دانوولەی گەنم؛ 2. چێشتی گەنم.
شەکرین
تام وەکوو شەکر، وەکوو شەکەر شیرین.
زەها
1. بیچووهێنان؛ 2. هەوەڵشیری دایک، ژەک.
کارچین
جۆرێک هەرمێیە کە بە کاڵی لێ دەکرێتەوە.
ئەرخە
یاریدەدەر، کۆمەک، پشتیوان..
کەلار
1. هەلار، خاپوور؛ 2. لەسەریەک دانراوی بەرزەوەبوو؛ 3. کەلی بەرز و بڵند؛ 4. شارۆچکەیە لەلای دەربەنیخان لە کوردستانی باشوور.
کاریان
1. وزە و توانا؛ 2. لە چاوگی کارین کە وشەیەکی کرمانجییە و واتای کشت و کێڵان و هێز و بڕست دەدا، وەرگیراوە؛ 3. مەڵبەندێکە لە کوردستان.
لاسۆ
کوڕۆ، لاوۆ. بڕوانە: لازۆ.