تاشک
گورجوگۆڵ و بەکار.
پوونگە
پنگ، گیایەکە خورێنی.
هەڵاڵە
1. گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی کوێستانییە؛ 2. شتێکە هەنگ لە گوڵی دەگرێ و شانی پێ هەڵدەبەستێ؛ 3. ماکی مۆم کە مێشەنگوێن لە گوڵانی دەگرێ؛ 4. بانگەواز؛ 5. دەرمانی پێستە خۆشکردن؛ 6. گوڵەمێلاقە، ڕەبەنۆک.
وەرسان
پسیان، قرتیان، بڕیان، پچڕان.
خەروا
1. جۆرێک کولێره‌یه که له ژێر ژیله‌مۆ ده‌برژێ؛ 2. نانه‌قه‌یسی و نانه‌هه‌نجیر.
فەرزان
1. فرەزان، زۆرزان؛ 2. زانا؛ 3. چازان؛ 4. بیرەوەند؛ 5. بنەچە و رەتەوەی رەسەن.
پێوار
نادیار، نەدیار، نەلەبەرچاو، غەیب.
سەربەخۆ
ئازاد، بێ ئاغاباڵاسەر.
دیمانە
1. دیمان، دیسان یه‌کتردیتنه‌وه؛ 2. په‌یدابوون، ده‌رکه‌وتن؛ 3. یه‌که‌م ده‌رکه‌وتن؛ 4. چاوپێکه‌وتن؛ 5. دتیتن، راده‌ربڕین.
ئاوەز
هزر و هۆش.