شوێشە
1. جێگای هەڵخستنی ترێ و شوێنی بەخێوکردنی رەز؛ 2. نێوی گوندێکە کەوتۆتە ئەو دیوی چیای ئارێز، لەسەر رێگای سنە بۆ مەریوان.
کەڤی
1. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 2. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 3. جۆرێک گیایە؛ 4. کەدی، لەخۆگرتن؛ 5. لێوارەی دەفر؛ 6. قەراخ ئاو؛ 7. تەختی لەسەر دانیشتن.
خێوەت
چادر، کۆن، خەێمە.
درەوشە
درهوش، بریسکه، بریقه.
شۆخان
1. کۆی شۆخ، شۆخوشەنگ، جووان و چەلەنگ؛ 2. سپیندار؛ 3. شاخ تێهەڵدان.
دەساوێژ
به دهست فڕێدراو.
تووتمێ
1. شوێنێ کە سماقی هەبێ؛ 2. داری سماق؛ 3. گوندێکە لە دۆڵی بالیسان لە باشووری کوردستان.
ئاربیان
نێوی یەکێ لە پێنجەمین پاشاکانی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
ڕێسا
رێوشوێنی راهاتن، عورف و عادەت.
بڵباس`
بە هۆزەکانی پشدەر و (مەرگە و مەنگوڕ) دەڵێن: بڵباس و تیرەیەکی گەورەن لە کورد کە لە ناوچەی موکریان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.