سەهەن

1. سەهەنگ، سێبەر، سێوەر؛ 2. کێوێکە لە نێوان کوردستان و ئازەرباییجان؛ 3. سینی نانخواردن؛ 4. سێبەری خەستی دار؛ 5. سەرمای زۆر؛ 6. جۆرێ ترێیە کە (سەهەنەیی) یا (سەهەنپەروەرەدە) شی پێدەڵێن.

ئەگریجە

بسک، مووی شۆڕەوەبوو بۆ سەر لاجانگ.

پەیوەند

1. تێکەڵی و دۆستی؛ 2. موتوربەی دار و هیدیکە.

خوانچە

سینی بچووک یان ته‌وه‌قی لاشیرینی وه‌وی.

گوڵبۆ

1. بۆن وەک گوڵ؛ 2. ژن یان کچی خاوێن و تەڕپۆش.

ئازێنه

خۆشه‌ویست، دڵسۆز.

سەمەنی

1. هەڵوای لە شیرەی گەنمی چەکەرەکردوو؛ 2. بەو گەنمە سەوزەی دەڵێن کە لە دەفر و دەوریدا بەر لە هاتنی نەورۆز و بەهار دەیڕوێنن و بە بۆنەی دەسپێکی بەهار و بۆ جووانیی لەماڵەوە دایدەنێن.

لەیزۆک

کەسێ کە باش سەما دەکا. لە وشەی (لەییستن) کوردی کرمانجیی کە دەبێتە کایەکردن وەرگیراوە.

ژیلە

1. ژیلەمۆ؛ 2. تەرزەی ورد؛ 3. ورد و بچووک.

خەلەک

1. گەو، ئاڵقە؛ 2. مووی لێکئاڵاو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!