زاپان
1. لکی چۆم و لقی رۆخانە؛ 2. بەردی ساف و لووس و ناسک کە منداڵ لە قەرخ چۆم کایەی پێدەکا.
شان
1. خاڵی سەرگۆنا، نیشانە؛ 2. شان و پیل، نێوان قۆڵ و مل؛ 3. شکۆ و گەورەیی؛ 4. پلە و پایە؛ 5. جێگەی گەرا و هەنگوینی مێشەنگوێن، شانە؛ 6. ملەی کێو.
پێوەر
1. رووبەرپێو؛ 2. پۆی تەون؛ 3. ئەندازە.
هەوێردە
مەلێکی دەنگخۆشی قەڵەوی کونجی کونجییە کە لە ڕیشۆڵە زلترە و عاشقی هەرزنە و لەناو دەخڵ و دانی مەزرایە زۆرتر دەگەڕێ.
خانیلە
خانیلە گوندێکە لە ناوچەی روانسەر لە کوردستان.
بانیا
بانیان، دەشتی بەرز، شوێنی بەرز.
ڕەشوان
1. هۆزی بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. تیرەیەکی کۆچەرن کە لە کۆندا زۆرتر لە دەوروبەری (ئەرزەڕۆم و مەڵاتیە) لە کوردستانی باکوور و هەروەها لە دەوروبەری (هەولێر) لە کوردستانی باشووردا ژیاون. اَحمد رەشوانی شاعیری شەهید و بەنێوبانگی کورد لەم هۆزەیە.
نسار
خۆرنەوەز، تاونەگر، جێگای بەرزی شاخ و کێو کە تاو لێینەدا و هەمووکات سێبەر بێت.
هەرەوەز
گەل، گەلەکۆمە، کاری بەکۆمەڵ وەکوو: دروێنە و دەسکەنەی نۆک و هەڕەکاری. (هەرەوەزە، نان و بەزە). (گەلەکۆمەس، وەختی دۆڵمەس).
خەزان
1. خەزام، بەرۆش، مەنجەڵ، تێانە، قازان؛ 2. زەردبوونی گەڵای دار لە پاییزدا، گەڵاخەزان، گەڵاڕێزان، خەزەڵوەر؛ 3. تیانەی گەرماو یا حەمام.