سیالە

نێوی شارۆچکەیەکی کوردنشین بوو لە ناوچەی نەعمانییە کە بە دەستی حکوومەتی بەعس، کوردەکانی ئاوارە کران و عەرەبیان هێنا جێگەیان و بوو بە شارێکی عەرەبنشین.

تەرزین

1. ناسک و لەبار؛ 2. سەرلکی باریکی بڕکەبێستان.

ژووڤان

پەژیوان، پەشیمان.

سەرتۆ

تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.

ڤارکان

نێوی هەوارێکە لە ناوچەی دەرسیم، لە کوردستانی تورکیە.

لینا

کووپەی گەورەی جێگەی شەراو.

جێوار

وشەیێکی کۆنی کەڵوڕیی یە بە واتای سەقامگرتوو، نیشتەجێ، وەکوو: نیشتەجێی کەرکووکین.

خاراو

1. قاڵبوو لەکاردا؛ 2. ئەزموون وەرگرتن، لەکڵ دەرهاتن؛ 3. ئیرباری سوورەوەکراو.

کەستەک

1. لەپکەی‌ ئاڵتوون، قورسەی زێڕ، تە‌ڵکەی تەڵا؛ 2. کانزای سفت و بتەو و قورس.

بووبان

1. ببوونایە؛ 2. گوندێکە لە پەنا شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان .

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!