قەرناز
باڵدارێکە لە قەراخ ئاو دەژی.
ماوەرد
گوڵی گوڵاو، گوڵی موحەممەدیی.
وەرسان
پسیان، قرتیان، بڕیان، پچڕان.
دەستەوەر
1. پاوهر؛ 2. دهستهبهر.
یاهۆ
1. وشەی سەیرمان؛ 2. ئەو کارەی، ئەو ئیشەی.
فەرسەند
دەرفەت، هەلی لەبار بۆ کارێک، کیس.
ئارهناک
نێوی چیایێکه له ناوچهی بینگۆڵ، له کوردستانی باکوور.
دابێژ
1. دابێژەر، کەسێک کە ئارد بە هێڵەک و بێژنگدا دەکا؛ 2. کەسێک کە بە تفەنگ دەسڕێژ لە کەسێکی دیکە بکا. وەکوو: بە گوللە دایبێژا.
کۆرشە
کورشە، بەفر و بەستەڵەک.
سافی
1. پاڵوێنەی برنجپاڵێو؛ 2. دڵپاکیی؛ 3. نێوی شاعیری کورد (سافی هێرانی) یە.