نازەنین
1. نازدار، بەناز؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان.
ئەستی
نێوی خوشکی ئەمیرزێندینی بۆتانی و خوشکی (زین)ی قارەمانی ناو داستانی (مەم و زین)ە و گراویی شێخ فەرخە لە بەیتی (شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی)دا.
شاسوار
1. گەورەسووار؛ 2. سوواری بەکار و چالاک؛ 3. سوواری بێوێنە.
بسکۆلە
گیایەکە لە ئەگریجە دەکا.
کارچین
جۆرێک هەرمێیە کە بە کاڵی لێ دەکرێتەوە.
بەرزان
1. شوێنی بەرز و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە.
فریشتە
1. بەندەی خودا لە ئاسمان، پەری؛ 2. زۆر جووان؛ 3. بەخت، وەکوو: فریشتەی یارە.
ئاشۆت
بەفری لەسەریەک کۆوەبووی داوێنی چیا، رمەبەفری لاپاڵان.
ڕۆبین
1. رۆژبین، داهاتووبین؛ 2. دابەزین؛ 3. خۆمان داچەمێنین؛ 4. خۆبشارینەوە. دەیاصڵا کوڕینە رۆبین با نەمانبینن.
لیرە
1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ.