خرخاڵ
1. بازنهی قۆڵ؛ 2. پاوانهی پا.
چەکدار
بەچەک، خاوەن کەرەسەی شەڕ.
لەوەند
1. بەناز و یەکجار جووان؛ 2. تیرەیرکی کوردن لە باکووری کوردستان ، لە ناوچەی دیاربەکر.
فەرکان
1. روونووسی، لە رووی شتێک نووسینەوە؛ 2. دەستوور، فەرمان.
لاوان
کۆی وشەی (لاو)ە، کە مانای گەنج و خورت دەدا، خورت وشەیەکی کرمانجییە و واتە لاو، گەنج. وەکوو: خورتێن مە، واتە گەنجەکانی ئێمە. لە موکوریان بە لاو دەڵێن: جەوان!
حەژمەت
خەفەت، مەێنەت، کەسەر.
ژەمەن
1. ژەمەنان، مایەی ژیان، بژیو؛ 2. خواردن لەکاتی دیاریکراو.
گەشە
1. هەڵچوون و باڵاکردن؛ 2. پێشکەوتن؛ 3. تەرزی تازەی مێو؛ 4. خۆشی و شادیی؛ 5. تێرئاویی و تورتیی و شەقیی؛ 6. بزە، زەردەخەنە؛ 7. لقی تازەی ڕەز؛ 8. باڵا بڵندبوون و بەخۆداهاتن.
حەلان
تاوێر، جاڵە، خڕەبەرد.
خانمۆڵ
خانیمله، خانمیلێ، وشهی خۆشهویستیی باوک و دایکه بۆ کچ.