سەراس

1. ناوازە؛ 2. تایبەتی.

جێوار

وشەیێکی کۆنی کەڵوڕیی یە بە واتای سەقامگرتوو، نیشتەجێ، وەکوو: نیشتەجێی کەرکووکین.

دۆتمام

کچه‌ئامۆزا، کچی مام.

هەستی

1. ئێسک، پێشە؛ 2. سامان، بوون. (هەستی و نیستی)

ماوەرد

گوڵی گوڵاو، گوڵی موحەممەدیی.

زەنتا

سەیرانگایەکی خۆشە لە کوردستانی ئێراق.

تاویار

تاوێرە دەنک، ئەوەندەی جارێک لە سێڵدا دەبرژێ.

پاسار

گوێسەبانە، کەڵکەپاسار، کەڵکەبان.

زادین

ئینسانی پیر و کامڵ، ژیر و دنیادیتوو، وەکوو: (ژنێکی زادین و کامڵ)

پاکانە

دیفاعکردنی ئینسان لە خۆی بۆ لابردنی ئەو تاوان و تۆمەتانەی کە لێی دەدەن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!