سەنار
نێوی عەشیرەتێکی کورد بووە لە لای ورمێ لە کوردستان.
شێنێ
1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.
زەوەن
1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.
بەندەن
1. بەنەن، کەژ، کوێستان؛ 2. لەش جەستە، بەدەن.
هوما
1. پیرۆزە؛ 2. خودا، هومای.
باشار
1. بەرگەگرتن، دەربردن، خۆڕاگرتن؛ 2. بەرانبەریی، بەشتێک وێران و پێوەستان، وەکوو: ئەوەندە بەهێزە دە کەس باشاری ناکا، یان ئەوەندە بخوەرەو هیچێ باشاری ناکا.
جگەرگۆش
جگهرگۆشه، فرزهن، منداڵ.
زەڕیلە
باڵندەیەکی گچکەی رەنگزەردە.
پاوێر
جێگای پاڵدانەوه، جێگای پشتدانەوه.
مارۆ
1. بەش، قەشە، قەشان، تەوێڵسپی، تەختی ناوچاوانسپی؛ 2. ئەسپێ کە خاڵی چەرمگ لە پایدایە، یان ئەسپێک کە مەچەکی دەستی سپی بێ. لە نێو خەڵکدا وایە کە دەڵێن: فڵانەکەس وەک گای مارۆ وایە، واتە هەمیشە لەبەرچاوە و ناسراوە.