سەربێر

ئەو کیژەی کە لە پەچەدا مەڕ یان بزن دەگرێ بۆ دۆشین.

تەفرە

وەدواخستن و خەڵەتاندن، خاپاندن.

بنژیل

پاژینە، خشوخاڵ و دەخڵودانی بن بێژنگ.

بەسرین

کاتی شەختە و سەرما و سۆڵەی زستان کە رێ دەبەسرێ. لە بەسرینا سەختە سەفەرکردن.

دەستگر

1. پیر و دەسگیری تەریقەت؛ 2. دەزگیران؛ 3. پەڕۆی شتی گەرم پێگرتن؛ 4. وردەواڵەی چەرچی؛ 5. شتی دەسوپاگیر.

ڕۆژیار

1. هەتاو، رۆجیار؛ 2. رۆژگار.

زەنوێر

جێگەی بڵند و هەوای سازگاری چیا.

ڤەزین

وەزین، وەکوو با لە شتێک بدا، باوەشێنکردن.

ڕاشکان

بەسەرچوون، تێپەڕبوون، وەکوو شەو راشکا ئێمە هەر نەمانتوانی بچینە سەر بەجێهێنانی کارەکەمان.

جاف

1. گاف، گاوان، هۆزی ئاژەڵدار؛ 2. هۆزێکی گەورەی نێوداری کوردن کە لە دوو بەشی باشووری و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!