ئاران

1. بنکەی ژیانی زستانەی کۆچەران؛ (هەموو چوونە هەواران، ئێمە ماوین لە ئاران)؛ 2. گەرمیان؛ 3. زەوینی تەخت و راسا؛ 4. دەشتی بەپیت و نەرمان؛ 5. ناوچەیەکی کوردنشینە لە لای زەلیای قەزوێن. بڕوانە وشەی ئار.

پۆیلە

پنگ، گیایەکە خورێنی.

شەرانش

1. کانی یان ئاوی خوڕ و ڕەوان؛ 2. تاڤگەیەکە لە نێوان (خامتیر و کیڕە) لە ناوچەی زاخۆ.

پێژەک

خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.

ژامکۆ

بەرپرسی زەنگی کلیسا.

سمسێر

سمسار، دەڵاڵی بازاڕ.

ڕەفکە

رفە، تاقچە.

تاتریک

سواپ، تابەرە، بەردی تەنک و بچووک کە منداڵ لەسەر رۆبار کایەی پێدەکەن.

ژێهات

لێهاتوو، هەڵکەوتوو.

ڕۆژان

کۆی وشەی رۆژ، رۆژگەل، رۆژانە، بەرانبەری شەوان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!