دەوار

رەشماڵ، پڵاسێکە لە رەنگی شین و کەوە کە (کوێن)یشی پێ دەڵێن و لەموو دەچندرێ و تەختەتەختە لێکدرێ و رەشماڵی لێ ساز دەکەن و کۆچەریان هەڵیدەدەن و لەباتی خانوو دەچنە تێوەی.

پەرێ

1. بە زاراوەی هەورامی واتە: لەبەر، بۆلای؛ 2. پێرێ، پێرەکە؛ 3. سووکەڵە نێوی (پەری)یە.

ژەنگال

1. موورووی شین؛ 2. جۆرێک کۆترەکیویلەیە کە لە هەرێمی لوڕستان زۆرە.

ئاترۆپات

1. نێوی دامه‌زرێنه‌ری مادی بچکۆله‌یه‌؛ 2. نێوی سه‌ردارێکی سه‌رده‌می ماده‌کان بووه‌.

سەرسیان

دێیەکە لای دێیەکانی (مەمەنداوا و دێبیژە) کە لە تیرەی ترکەرەشەن، لە باشووری کوردستان .

فرەز

مخمەڵ، مەخمەر، پارچەیێکی تووکنە کە دەکرێتە پشتەکەوا.

ڕەوا

1. قەبووڵ، وەکوو: رەوا نییە بیکوژن؛ 2. شیان، وەکوو ئەو جل و بەرگە هەر بە تۆ رەوایە.

چەلان

رۆژانی پێشوو، جاران.

نەمام

1. چڵەڕیشەی یەکساڵەی دار، درەختی تازەنیا؛ 2. جۆرێک فەرش یان مافوورەیە.

شاپەسەن

گوڵێکە رەنگاورەنگ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!