دانار

رۆنی تێکه‌ڵاو نه‌بوو، رۆنی ده‌نکه‌ دنکه‌ و داوه‌ستاو. وه‌کوو: رۆنه‌که‌ دانار داناره‌و بووگه‌.

حەیران

1. ئاشق، ئه‌ویندار؛ 2. مه‌قامێکی کوردییه‌ که‌ زۆر کۆنه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتییه‌کان.

پێڵوو

پەڵکی چاو، پێڵووی چەم، پێڵی چاو.

بێرند

بەژن و باڵا.

سەرشار

سەری مەیدانی گەمە، کۆتایی گۆڕەپانی کایە.

شەلیل

جۆرێک قۆخی پێوەند کراوە کە لە قۆخ بچووکترە.

کاراکاس

لە سەردەمی ساسانییەکاندا پایتەختی وڵاتی میسان بووە لە باشووری کوردستان کە کوردی فەیلیی تێدا ژیاوە.

ڕێشان

1. رێشاندەر، رێگانیشاندەر، کەسێ کە ئینسان شارەزای رێ دەکا؛ 2. نیشانەی رێگە بۆ شارەزایی.

خەروا

1. جۆرێک کولێره‌یه‌ که‌ له‌ ژێر ژیله‌مۆ ده‌برژێ؛ 2. نانه‌قه‌یسی و نانه‌هه‌نجیر.

بەیتاس

گوندێکە لە 50 کیلۆمیتری شاری مهاباد، کە رێگای مهاباد بۆ سەردەشت بەبەر ئەم گوندەدا تێدەپەڕێ. 1. (بەت) لە زمانی مادیدا واتە گەورە و مەزن، کە هەمان وشەی (بەد)ی پاشگری وشەی (مووبەد)ە، کە لە موو یان موغ و بەت پێکهاتووە؛ 2. موغ واتە بەرپرسی ئایینیی زەڕدەشتییەکان و بەد و بەت و پەت و باد و پات، واتە گەورە و مەزن کە بەسەر یەکەوە، دەبێتە گەورەی زەڕدەشتییان؛ (بەت) لەگەڵ وشەی (بەیت)ی کوردیی کە ریشەکەی لە (پاد)ی ئاوێستایی و (پۆیێت)ی لاتینی کە هەردووکیان واتای شیعریش دەدەن نزیکە و دوور نییە یەک ریشە بن. بڕوانە هۆنیا لە بەشی کچان. ئاس لە زمانی مادیدا بە مانای مەڵبەندە، کە ستێن و ستان و ئوستان و ئاستان، هەر لەو ریشەیەن. لە زمانی پەهلەویدا، ئەو وشەیە بۆتە وستان. لە کارنامەی ئەردەشێری پاپەکانیشدا، شارستێن، شتەروستان نووسراوە. بەیتاس کە لە بنچینەدا بەتئاس بووە، واتە مەڵبەندی گاوران. لە کوردستان ئاوایی دیکەشمان هەنە کە پاشگرەکەی (ئاس)ە وەکوو: سوێناس لە مەڵبەندی گەورکی مەهاباد، کە سوێئاس بووە بەمانای مەڵبەندی نوور؛ هەروەها نەڵاس لەلای سەردەشت کە وێدەچێ نێڵئاس بووبێ کە واتای مەڵبەندی ئاور دەدا. بڕوانە بۆ گۆران.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!