ئاریۆ

سەرگری نێوی (ئاریۆ بەرزین) بووە، یەکێ لە سەردارە ئازاکانی کورد، کە لە بەرانبەر هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونیدا سەردەمێک خۆڕاگرانە بەربەرەکانێی کردووە. بڕوانە وشەی ئار.

شەودێر

ئاودێری شەو.

ئاردەشیر

نێوی کوڕی پاپەکی کوڕی ساسانی دامەزرێنەری زنجیرە فەرمانڕەوایی ساسانییه کە لە دوو تیرەی شوانکارە و بازرنگی (بەرزنجی) پێکهاتووە.

بەرزالین

گوڵێکی بۆنخۆشە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.

بادێ

باتێ، گوندێکە لە نێوان دهۆک و زاویته لە کوردستانی باشوور.

بەردەشان

1. چیای یەکپارچە بەرد، شوێنی سەخت و ئاسی، کەلی یەکپارچەبەرد؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی (مەرگە) کە (عەلی بەردەشانی**) بەیتبێژی بەنێوبانگ لەوێ ژیاوە.

هەژیار

1. بەڕێز؛ 2. پێشکەوتوو؛ 3. ژیر و بەبیر.

ئاڤزین

1. په‌نگخواردنه‌وه‌ی ئاو و رابوونی له‌ جێگای خۆی؛ 2. بڵندایی و گێژی نێرینه‌ی ئاو.

ورشە

گرشە، بریقه، تریفە، بریسکه، درەوشین، ورشە‌‌.

پەریڕوو

1. پەری دیمەن، پەری وێنە؛ 2. جووانچاک، بەدەو.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!