ماوەت
شارۆچکەیەکی باشووری کوردستانە کە بە دەستی حوکوومەتی بەعس بە بۆمبی شیمیایی بۆمباران کرا و وێران بوو، بەڵام ئێستا ئاوەدان کراوەتەوە.
بناوان
1. بنەوان، کابان، ئەو کەسەی کە بەڕێوەبەری کاری ناو ماڵە؛ 2. بناوان لە چۆم هەڵدەبەسرێ، بۆ بەرزکردنەوەی ئاو بۆ ئەو زەوی و زارانەی کە ئاویان پێ ناگات.
تاڤکۆ
1. تەڤکۆ، تەواوکۆ؛ 2. رێکوپێک و گردکۆ؛ 3. تیشکی خۆر و مانگ؛ 4. رێژنەبارانی بەخوڕ؛ 5. نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
سۆران
1. پاژێک لە چووارپاژی زاراوەکانی زمانی کوردییە؛ 2. بەشێکن لە کورد کە دانیشتووی نێوان زێی گەورە و زێی بچووکن لە کوردستان واتە رواندز و دەوروبەر کە بە زاراوەکەیان دەگوترێ: زاراوەی سۆران یان کرمانجی ناوەڕاست؛ 3. ناوچەیەکی پانوبەرینە لە کوردستان؛ ئێستا ئەم نێوە لە جێگای نێوی ناوچەی دیانا دانراوە.
ئانیا
به زاراوهی کۆنی کهڵوڕی واته: 1. ئاونیا، ئاونه، گڵێنهی ئاوخواردنهوه، 2. ئاوهنگ، ئارهقهی سهر گوڵ له بهیانیانی هاویندا.
سالمە
گیایەکی سەلکداری بەهارییە لە مێرگدا دەڕوێ، سەلکەکەی وەک پەنجەی مناڵی ساوا وایە و وشک ئەکرێتەوە و بە هاڕدراوی دەکرێ بە هەوێنی دۆڵمە و زۆر بەنرخە و بەکاری زۆر شت دێ.
فریانە
1. جۆرێکە لە پێنج جۆرەکانی ئاگری زەڕدەشت، کە دەبێتە ئاگری گیانی خەڵک و زیندەوەر؛ 2. هەوایێکە لە قەتارەکانی گۆرانیی کوردیی.
هاما
1. هەر ئەمەیە، هەرئەمەسە؛ 2. لەو دەمەدا، لەو کاتەدا؛ 3. ئەوە هاتوو، گرتمان، گریمان.
ئازاد
ئازا، سەربەست، رزگار.
زەردەوان
1. شاخەوان، کوێستانگەڕ؛ 1. زەردەوان بە کەسێک دەگوترێ کە بە هاسانیی بە چیا و کوێستاناندا هەڵگەڕێ و داگەڕێ؛ 3. کێوێکە لەلای گوندی کێڵانە لە ناوچەی سنە.