ڕەشانگ

1. رەشان، گۆشتی بزنی رەش؛ 2. زەوینی بەفر لەسەرلاچوو.

گوڵاو

ئاوی گوڵ، گوڵگوڵاو.

ژینگە

جێگەی ژیان، شوێنی زیندەگی.

ئاترۆ

به‌ ئاوێستایی ئه‌ته‌ر، به‌ پاله‌وی ئاتۆر و ئاته‌خش، ئه‌م وشه‌یه‌ له‌ وشه‌ی ئاترۆپاتین یان ئازه‌ربایجانی کۆن وه‌رگیراوه‌. له‌ سه‌رده‌می ماده‌کاندا به‌ خاکی موکریانی ئه‌وڕۆیان گوتووه‌: مادی بچووک و ‌پاشان ئاترۆپاتین یا ئاترۆپاته‌گان یا ئازه‌ربایجان، که‌ ئه‌وڕۆکه‌ ده‌ڵێن موکریان.

سێوێ

1. سای، وێنەسێو، ئاماژە بە سێو؛ 2. گوندێکە لەپشتی گوندی بێخمە کە لە هۆزی زێبارن؛ 3. نێوی گراوییەکەی محەممەدە لە بەیتی (محەممەد و سێوێ) دا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی سۆرانیی.

ئیلان

ئیلان پاشگر بۆ بچووککردنەوە، وەکوو: بابیلان، گردیلان.

ڕێوان

1. ئاگاداری رێگە، پاسەوانی رێگا؛ 2. رێگەناس.

مەردۆخ

1. نەخۆشی بەرەو مردن؛ 2. خودای کەونارای بابل؛ 3. سەرنێوی بەرەیەکە لە کوردستان کە زۆر زانای بەنێوبانگیان تێدا هەڵکەوتووە.

کۆچەر

رەوەند، خێڵات، کوێستانگەڕ، ئەو خێڵانەی کە گەرمیان و کوێستان دەکەن.

رێشانکۆ

نێوی هۆزێکی کورد بووە، لە ناوچەی هایمانی لای ئآنکارا، کە بە دەستی عوسمانییەکان هەڵداژراونەتە بولغارستان و بۆسنی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!