شاخەوان
زەردەوان، چیاپێو، کوێستانگەڕ.
گۆڤەند
لە زاراوەی کرمانجیدا واتە: شایی و هەڵپەڕکێ، بەزم و دیلان، داوەت و چۆپیکێشان.
فەرحان
کاتی خۆشی و تێپەڕبوون لە تەنگانە.
زەردەوان
1. شاخەوان، کوێستانگەڕ؛ 1. زەردەوان بە کەسێک دەگوترێ کە بە هاسانیی بە چیا و کوێستاناندا هەڵگەڕێ و داگەڕێ؛ 3. کێوێکە لەلای گوندی کێڵانە لە ناوچەی سنە.
سەردەم
کات، وەخت.
تیرێژ
تیرۆژ. بڕوانە تیرۆژ.
پیرۆسا
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
جۆمەرد
بڕوانە (جامێر).
هەنسک
کوڵی گریان، نزگەرەی بە گریانەوە. (لە گریان نابێتەوە و هەر هەنسک دەدا).
چاوەرچین
گوندێکی ناوچهی بۆکانه نزیک ئاختهتهر که لهگهڵ شێخلهر کێوێکیان دۆژه.