سندووس

دەشتێکە لەلای نەغەدە. تۆفیق وەهبی بەگ زانای کوردناس دەڵێ: سندووس نێوێکی مەغولییە و لە بنەڕەتدا سڵدووزە کە کوردەکان پێدەڵێن: سندووس.

نەکەرۆز

1. زۆرسارد؛ 2. سەخت و رووتەن. 3. چیایەکە لەلای بانە لە کوردستان.

سمیلان

چیایەکە لەبن گوندی رۆستی لە ناوچەی رواندز لە کوردستان.

شیشان

1. بە پەلە خەریکی کارێ بوون؛ 2. نێوی جۆرێک گیایە‌؛ 3. تیرەیەکی بچووکن لە داوێنی چیای قەراخ دەژین لە ناوچەی سلێمانی.

ئاداد

1. نێوی فه‌رمانڕه‌وای تیره‌ی کۆنی کورد (لۆلۆ) بووه‌ که‌خه‌‌ڵکی بابل بووه‌؛ 2. پاشنێوی سه‌رۆکهۆزی (ناسیکۆ) بووه‌ له‌ ساڵی 881 ی زاییندا. بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.

هێور

1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. پەناگا، داڵدە؛ 3. ئەنوا، جێگە؛ 4. بوێریی، ئازایی، نەترسان.

لەهی

لاپاو، لافاو، سێڵاو، ساڵاو.

مانە

1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە‌؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان‌؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.

تەڵاس

سەرچڵی، پێ زیاد لەرادە راکێشان، زێدەڕۆیی.

ڤەهات

هەڵات، وەکوو هەویرەکە هەڵات، هەڵتۆقی، وەکوو کارگی باش هەڵتۆقیوە ئەمساڵ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!