زایا
1. وەچە، بەرە؛ 2. ژنێک کە زکوزای زۆر دەکا.
ڕازیانە
1. گیایەکە بۆ دەرمان؛ لە کوردەواریدا دەڵێن: رازیانە بۆ دڵێشە باشە. دڵێشە مەبەست لە ئاشک، گەدە (میعدە) یە. دەستەواژەیەک هەیە دەڵێ: (پڕ ماڵیان بوو لە رازیانە کەچی خوەی بە دڵێشە مرد)؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
پاموورە
پاوانە، پاوێنە، خرخاڵی پێ، لیزگەموورووی خشڵی قولەپێ، ئەو پاموورەیەی ژنان لە کۆندا لە قولەپێیان دەبەست بۆ جووانیی.
کەوی
1. ماڵیی، لینی، ڕام، ئاژەڵ یان پەلەوەری دەستەمۆکراو؛ 2. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 3. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 4. جۆرێک گیایە؛ 5. کەدی، هۆبەر، پادە، پادەکردن، لەخۆگرتن؛ 6. لێوارەی دەفر؛ 7. قەراخ ئاو؛ 8. تەختی لەسەر دانیشتن.
خەنیلە
1. جۆریک خواردنی چێشتی ساوار؛ 2. هێور و رووخۆش.
تاناس
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ڕۆڤە
کڕێوە و بادەوە، باسریشک.
پاپیا
بە پای پیادە، بە پێیان چوون.
گوڵژین
ژیانی وەکوو گوڵ، تەڕپۆش و ڕێختە و پێختە.
بانتا
1. ئەو گەڵاو شووڵەی سەری سەوەتەی پێدەگرن؛ 2. باخێکە لە چیای ئاویەری گەورە لە سەرووی ماماتکەوە لە شار سنە.