ئەرجان

1. تکا و پاڕانەوە، شفا و لاڵە؛ 2. ئەرژان، ئەرژن، جۆرێک داری کێوییە کە بەرێک دەدا لە شێوەی بەهیڤ (بادام) و لە دار ئەرخەوان دەچێ.

ئاوێسەر

1. شوێنی پڕئاو و بژوێن، کەژی پڕلەکانی؛ 2. ئاوێسەر، کەژێکی بەئاو و بژوێنە لە هەورامان لە لای باشووری شارۆچکەی تەوێڵێ. زۆر بەداخەوە، هەتا ئێستاش خەڵک نێوی گوندی (تەوێڵێ)یان، بە هەڵە گوتۆتەوە، لەکاتێکدا بێژرەی درووستی (تەوێڵێ) یە، نەک تەوێڵە! تەوێڵێ، واتای ناوچاوانی چیا و تەوێڵی کەژ و شوێنی هەڵاتوو دەدا، نەک (تەوێڵە) ی بە مانای گەوڕ!

ڕەزان

1. کۆی رەز، ترێ؛ 2. گەڕەکێکە لە شاری سنە کە بە کووچەڕەزان بەنێوبانگە.

پیرمام

نێوی شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای هەولێرە.

شەمزین

1. شەمزان، ژاکان بۆ گوڵ؛ 2. ڕەنگپەڕین، پەشۆکان بۆ ئینسان؛ 3. تێکچوونی چەرم بە هۆی زۆر وێکەوتنی هەتاو.

لیرا

`گیای شاتەرە.

ڕووبەن

رووبەند، شەرمە، پەچە.

شەوبەن

1. شەوژەن، داری دەرگا بۆ لەژوورەوە داخستن؛ 2. کۆسەکی خنجەر.

سەرکەش

1. سەرکێش، سەرەڕۆ؛ 2. یاخی و ملنەدەر؛ 3. زۆردار و بەکار؛ 4. ملنەدەر و گوێنەدەر؛ 5. کێوێکە لە ناچەی گێڵان غەرب لە کوردستان.

ڕکان

باوەڕ، بڕوا. (رکانی پێ ناکەم).

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!