تاسە

مەیە، ئیشتیا، ئارەزوو، بیری کەسێ کردن.

تاوڵە

تەختە نەرد.

ئاوەر

بڕوا و متمانە. (ئاوەری پێ دەکەم).

گێۆمات

وڵاتی مۆغەکان، نێوی یەکێ لە موغەکانی ماد بوو، کە لە دژی داریووش راپەڕی، بەڵام سەرنەکەوت و بە دەستی داریووش کوژرا و راپەڕینەکەشی کە مادەکانی لە پشت بوون، سەرکوت کرا. بڕوانە بۆ کڕمات.

ناوتۆ

دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!

کاپۆ

هێلانەی باڵداران.

خاڵخاس

خاڵچاک، خاڵجووان و له‌بار.

ڕەسەن

1. بنەچە، رەتەوە؛ 2. ماقوول، نەجیب.

پاڵێن

1. ئامرازی پاڵاوتن، کەوگیر و پاڵوێنە؛ 2. کاتی ئێوارە.

هێشین

1.هەرشین، هەر سەوز؛ 2. سەوزایی، شینایی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!