تاراک
1. کەمە یان چەمەرەی دەف؛ 2. هەڵوەدا و دوورکەوتە.
تەراز
1. رێک و بەرانبەر؛ 2. وەک، وێنە؛ 3. ئامرازێکی بەنایی یە کە بۆ رێکی و رستایی دیوار بەکار دەبرێ.
هێرۆ
1. هەرمەڵە، گیایەکی بەرزی گەڵاپانە، لاسکی ئەستوورە؛ 2. نێوی گوندێکە لەناوچەی قەڵادزێ لە باشووری کوردستان.
بەرکان
نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان.
لەزین
پەلەکردن، وەخۆکەوتن.
گورجی
1. چالاکیی؛ 2. بێدرەنگیی؛ 3. نێوی هۆزێکە لە کوردستان.
قەمان
1. وشکبوونی داری تەڕ؛ 2. کانیاوێکە لە سەر ترۆپکی چیای (شنروێ) لە ناوچەی هەڵەبجە.
یەسنا
یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.
سانە
هەسان، بەردی تیژکردنی چەقۆ.
خانی
1. وەرگیراو لە خانیان، ماڵ، خانوو، یانە؛ 2. کانی، سەرچاوە؛ 3. نازنێوی شاعیری بەنێوبانگی کورد، (احمد خانی) یە کە لە هۆزی خانیانی جزیر و بۆتانە و لە ساڵی 1650 ی زایینی لە دایک بووە و لە ساڵی 1707 ی زایینیدا کۆچۆ دوایی کردووە.