تۆشەن

1. نێوی گیایێکە کە بۆ دەرمان بەکار دێ؛ 2. نێوی کێوێکە لە کوردستان .

بەهرە

داهات، قازانج، فاییدە، نیعمەت.

ڕابێژ

راوێژ، رامان و بیر لە کارێ کردنەوە.

بەرژەنە

بەرەمەشکە، رۆنەکەرەی یەکجار مەشکەژەندن.

لاوۆ

رۆڵە، وشەی دەنگدان و دەستوورە، بۆ روو لە کوڕی لاو و گەنج بەکار دێ، وەکوو نەکە لاوۆ، نەکە کوڕۆ.

بێبەش

بێوەر.

زێوەر

1. جووانیی، رازاندنەوە؛ 2. خاوەن پلەوپایە؛ 3. نێوی شاعیرێکی کورد بووە لە باشووری کوردستان.

بناوی

بناو، گوندێکە لە تەنیشت گوندی هەنارە لەسەر رۆباری بەستۆرە لە کوردستانی باشوور. بڕوانە بناو.

ژاڵەسا

1. ژاڵەی بەر سێبەر؛ 2. گوندێکە لە کوردستان.

مادام

1. کە وایە، هەتا وایە. (مادام وایە، ناڕۆم!)؛ 2. مادا‌م، خامی ڕەشی بریقەدار؛

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!