خەندە
پێکهنین، کرانهوهی ههر دوو لێو له شادی و خۆشحالی.
پرپریک
1. پەپوولە، پرپلیک، پەڵانتیک؛ 2. پەڵپینە.
تاپۆ
1. تارمایی، رەشایی لە دوورەوە؛ 2. مووچەی مەزرای خەڵاتیی و بێباج؛ 3. قەباڵەی موڵکایەتی؛ 4. بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕیی قەباڵەی موڵکنووسین.
زاڵکۆ
کۆی وشەی زاڵ، بە واتای سەربەران و سوار بە سەر شتێکدا.
شیشان
1. بە پەلە خەریکی کارێ بوون؛ 2. نێوی جۆرێک گیایە؛ 3. تیرەیەکی بچووکن لە داوێنی چیای قەراخ دەژین لە ناوچەی سلێمانی.
ساڤا
ساوا، شتی تازەرسکاوی وەکوو: ئینسان، حەیوان، رووەک.
ژیندا
1. ئاماژە بە ژین و ژیان؛ 2. ئینسانی دڵزیندوو.
ڕاڤە
وشەیەکی کرمانجی یە واتە: شرۆڤە، شیکردنەوە (شەرح) ی عەرەبی.
ڕاناو
1. پیشاندراو؛ 2. پیتێک کە هێمایە بۆ نێوێک؛ 3. راناوی فەرمانی.
هەوێن
ئامیان، ئامێژەن، مایە.