تەراز

1. رێک و بەرانبەر؛ 2. وەک، وێنە؛ 3. ئامرازێکی بەنایی یە کە بۆ رێکی و رستایی دیوار بەکار دەبرێ.

باداک

جۆرە گیایەکی باریکە کە لە دار دەهاڵێ، گیایەکە کە پێچ دەخوا بە دەور داردا.

مەرام

دۆز، مەبەستی دڵ.

شەوسوو

بەیان، سۆزی، ڕۆژبوونەوە، پاش ڕەوینەوەی شەو.

هەراس

1. پشوو، وچان، وەکوو: هەراسی لێهەڵگرتووم)؛ 2. وەڕەز، ماندوو، وەکوو: (هەراسانم)؛ 3. ترس، خۆف، وەکوو: (هیچ هەراسێکم لێ نییە).

شینە

1. هێمایە بە ڕەنگی شین؛ 2. لکە داری بڵند و لەگەشە؛ 3. گوندێکە لەلای لەنجاوا لە ناوچەی سنە.

برساق

جۆرێک کولێرەی بچووکە کە هەویرەکەی بەشیر و ئاو دەکرێ و لەناو رۆندا سووری دەکەنەوە، کولێرە برساق.

ڕافینا

گوندێک بوو لە باشووری کوردستان، بەعسی وێرانیان کرد.

پەڵووشە

گەون، بنه تاڵوو، جۆرێک گەونە کە ساقەتەکەی دەکەن پووشوو.

شالیار

1. شاریار، گەورەی شار، دەسەڵاتداری شار؛ 2. شایار، هاودەستی شا، ئاواڵ و دۆستی پاشا؛ 3. نێوی شاعیری گەورەی کوردی زەڕدەشتیی (پیر شالیار) ە، کە لە هەورامان ژیاوە لە کاتێکدا کە عەرەبەکان هێرشیان هێناوەتە سەر کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!