فەرۆشە

جۆرێک گیایە بۆ دەرمان.

وێناز

جێگای هەڵگرتنی وێنە.

ناتۆر

باخەوان، کەسێک کە قەڵەمی دار لە بێشەدا دادەچێنێ.

شلێرە

1. گوڵی شلێر؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە.

ساهی

ساماڵ، ئاسمانی ساو.

ئاماژه

نمار، راگەیاندنی مەبەست بە جووڵاندنی چاو و دەست.

ژووران

1. هێما بە هاتنی سەرما؛ 2. بڵندایی کێوان.

کەویان

1. سەقامگرتوو؛ 2. شوێنی سارد و کوێستان؛ 3. تیرەیەکی کوردن لە دەوروبەری (شەڕناخ) دەژین لە باکووری کوردستان .

شوێشە

1. جێگای هەڵخستنی ترێ و شوێنی بەخێوکردنی رەز؛ 2. نێوی گوندێکە کەوتۆتە ئەو دیوی چیای ئارێز، لەسەر رێگای سنە بۆ مەریوان.

گوڵهەنار

گوڵی هەنار کە ڕەنگی سووری مەیلەو نارنجییە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!