کارۆک
پۆڵا، ئاسنێکی سفت و قاییمە که به تینی 1400 پلە دەتوێتەوە و شمشێر و گورز و ئاسنەواڵەی دیکەی لێ درووست دەکەن.
ڕادە
1. دێرانە، بارست؛ 2. چلۆنەتی.
هەوێردە
مەلێکی دەنگخۆشی قەڵەوی کونجی کونجییە کە لە ڕیشۆڵە زلترە و عاشقی هەرزنە و لەناو دەخڵ و دانی مەزرایە زۆرتر دەگەڕێ.
بۆران
1. دابارینی بەفر و هەڵکردنی با پێکەوە، تۆف، کڕێوە و بادەوە؛ 2. بارانی بەخوڕ.
بندین
تەختی چۆم و رۆبار، بنی چەم، کەفی رۆخانە.
تاویار
تاوێرە دەنک، ئەوەندەی جارێک لە سێڵدا دەبرژێ.
بەرسا
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە ناوچەی حەکاری کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
پاشەنگ
1.هێشووی ترێ؛ 2. تۆوی خەیار کە هەڵیدەگرن بۆ چاندن یا وەشاندن.
مامەند
1. مێنەماڵ، مامەندە، نیشتەجێ، ماندەگار؛ 2. نێوی چیایەکی بڵندە لە پشت کێوی ناوزەنگ بەرانبەر بە نۆکان لە کوردستانی باشوور، کە کەوتۆتە دۆژ سنووری دەسکردی ئێران و ئێراق؛ 3. نێوی قسەخۆشێکی بەنێوبانگی ناوچەی موکوریانە کە خەڵکی شەختانە و نێوی (مامەندەگۆڵەی شەختان)ە.
ژنێن
نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە.