ڤەهات
هەڵات، وەکوو هەویرەکە هەڵات، هەڵتۆقی، وەکوو کارگی باش هەڵتۆقیوە ئەمساڵ.
ئاریابەرز
نێوی یەکێ لە گەورەکانی ماد بووە، کە سەرداری لەشکری داریووشی سێهەم بووە. بڕوانە وشەی ئار.
زێد
1. نیشتمان؛ 2. شار، گوند، یان شوێنێک کە لەوێ لەدایک بووبێتی.
بێژوێ
گوندێکە لە داوێن چیای ئالان لە پشتی سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات.
بەهیڤ
بە زاراوەی کرمانجی واتە: بادام، بایەم.
سوێسکە
سۆسک، سۆسکە، سووسک، باڵدارێکی گۆشتخۆشە، مەلێکە لە شێوەی کوڕکوڕ.
ساردۆنیا
گوڵێکی جوانی گەڵاپانە، 20 تا 40 سانتیمیتر باڵا دەکا و گوڵێکی بەهێزە، دوای ماوەیەک قەدەکەی رەق دەبێ و دەبێتە تەختە، دوو جۆرە گوڵی هەیە: سادە و شەستپەڕ.
بالێتان
1. شوێنی بەرز و هەڵاتوو؛ 2. چووکە گوندێکی ناوچەی سەردەشتە لە داوێنی چیای ئالان، نزیک بە گوندی مۆلێتان لە کوردستان.
سەرسنگ
1. سەرسینە، هەوار یان گوندی سەر سینگی شاخ و کێو؛ 2. شار یان گوندی لە سینەی چیادا هەڵکەوتبێ؛ 3. سەیرانگا و شارۆچکەیەکی خۆشە لە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور.
داژدار
1. پشتیوان؛ 2. لاگر، پارێزەر؛ 3. پاسەوانی قەڵا.