سەنجر

نێوی گوڵێکە لە باخچەدا بۆ جووانی دەیڕوێنن.

برژانگ

برژۆڵ، مژۆڵ.

بازین

1. وەکوو باز؛ 2. چاوتیژ، تیژبین.

دڵارام

ته‌سکینیده‌ر، ئۆخژنخه‌ره‌دڵ، له‌به‌ردڵان.

وێژە

1. باوێشک؛ 2. گوتە، بێژە؛ 3. کەڵەوەی ناو نیر؛ 4. مێشن، چەرمی نەرمی دەواخیکراو؛ 5. شیعر و پەخشان؛ 6. بڵێ، بێژە، بووشە، واچە؛ 7. پاک و خاوێن؛ 8. خز و لووس..

حەنێ

نێوی شارۆچکه‌یه‌که‌ لای شارۆچکه‌ی لجێ له‌ ناوچه‌ی دیاربه‌کر، له‌ باکووری کوردستان. له‌ گۆرانیی کوردیشدا هاتووه‌.

تاشان

1. هەڕەشە و گوڕەشە؛ 2. خولقاندن و وەدیهێنان‌؛ 3. سزادان، جزیادان.

سایە

1. سی، نسێ، سێوەر، سێبەر؛ 2. خوێندنەوەی شت بە حونجی؛ 3. ژەنگی ئاسن؛ 4. هێما بە ماڵ و سامان؛ 5. وشەیەکە لە یاری وەرەقدا بەکار دەبرێ؛ 6. باڵاپۆشی پێش ئاوەڵای ژنانە؛ 7. وشتری ناڕەسەن.

فانۆس

تالم، چەروەن، جۆرێک چرای ئیگلیسیی.

هێشین

1.هەرشین، هەر سەوز؛ 2. سەوزایی، شینایی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!