کەپکان
کەپکان و سەرکەپکان، نێوی ناوچە و گوندێکە لە باشووری کوردستان، لە لای ڕانیە.
پەلکەزێڕینە
کۆلکەزێڕینە، خۆرەزێڕینە.
دڵژیر
ئینسانی ئاقڵ و به‌ره‌حم.
چەپەک
1. گوند و خانووی دوور له رێبازی گشتیی، که‌وێڵ و هه‌واری کل؛ 2. جۆگه‌ی پێچه‌ڵپێچ له ته‌خته‌مه‌ره‌زه‌ی بڵند و نه‌ویدا؛ 3. که‌سێک که به ده‌ستی چه‌پ کار ده‌کا یان ده‌نووسێ؛ 4. گوند یا باخی دووره ده‌ست و دوور له سه‌ره‌ڕێ.
تۆژاڵ
1. تۆزقاڵ، کەمێک، بڕێک؛ 2. تۆژگ، توێژاڵ، تۆژاڵک، پێستی ناسک یان سەرتۆی ماس؛ 3. جێگای تۆ‌و، جێگای دانەوێڵە.
ڕۆستێ
1. ئاوایی، دێ، گوند؛ 2. گوندێکە لای رواندز.
بەدیل
1. نۆگە، نۆرە، سەرە؛ 2. لەجێگە، ئاڵترناتیڤ.
زایەڵە
دەنگدانەوە، شیوەن و گریان.
گوڵبێن
جووانبین، ئاماژە بە ئینسانی گفت ولفت شیرینە.
تیلەبڕ
1. مسۆگەرکردنی کارێک بە گۆشەی چاو؛ 2. جۆرێک بڕین و بڕشتە لە کاری درووماندا.