مێرا
1. گەوره و مەزن؛ 2. خۆشەویست؛ 3. جێگای رێز؛ 4. ئەو تاجەی کە لە گیا و گوڵ درووست دەکرێ بۆ سەر سەری ئەو کیژانەی کە لە جەژنی سەری ساڵی مەسیحی یان شەوی زستاندا بەشداری دەکەن؛ 5. مێرا یان میترا: نێوی پەیامبەری رێز و خۆشەویسییە؛ 6. ئەو یازدە نووک یان نێزەیەی کە وەکوو نیشانەی رۆشنایی ئایینی زەڕدەشت ماوەتەوە و هێمایە بۆ رووناکی هەتاو. مارد، مار، مێر، مێرا، لە ریشەی کۆنی کوردیی (مێهر یان میترا)، کە ئایینی بەر لە زەڕدەشتییەکان، واتە (میتراپەرەستی) بووه، وەرگیراوە و دوای ئەم ئایینەی (میتراپەرەستی)، زەڕدەشتپەرستی هاتۆتە نێوان. ئەو نێوانەی کە لە کوردستان بە وشەی (مێر)، دەس پێدەکەن، وەکوو (مێردین، مێرگەسوور، مێرگەپان، مێراوەر، مێروەند، و هیدیکە)، دوور نییە بە ریشەی نێوی میترا و میتراپەرستییەوە نزیک بن. نیشانەی ئایینی زەڕدەشت ئێستاش لە چیای (چەمی رەزان) کە بە سینگی کێوێکی بەرزەوە لەناو (مەڕ یا ئەستێودان)ێکی گەورەدا هەڵکنراوە و بە فارسی دەبێتە دەخمە، گۆڕی فەروەرتیش دووهەمین پاشای مادەکان لەوێیه، هەر ماوە و پارێزراوە. بڕوانە بۆ وشەی مارد و ماردین لە بەشی کوڕان.
دەستەوار
1. دهستهواره، باوهشێک دار یان سووتهمهنی، وهکوو: دهستهوارهیهک نان و پێخۆر و شتی وای هێنابوو؛ 2. کۆمهڵێک دیاریی و پێشکهشیی.
ژەمکۆ
نان و پێخۆری شوان یا رێبوار.
شەکرین
تام وەکوو شەکر، وەکوو شەکەر شیرین.
ئاخێز
نیوهههستان، نیوهڕابوون بۆ رێزلێنان.
سلۆڤان
نێوی هۆزێکی کوردە لە باکووری کوردستان.
ئاڤشین
لە کرمانجیدا بە مانای ئاوی شینە
شێنی
1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. ئاسوودەیی؛ 3. گوڵدەرکردوو، پشکووتوو؛ 4. کۆبوونەوەی حەشامات.
خێرا
گورجوگۆڵ و بهدهستوبرد، لهکاروباردا ئازا و لێهاتوو.
نیار
1. شانۆگەر، گەمەی سەرشانۆ؛ 2. سەکۆی یاریکەران.