ئەردەشێر
ئاردەشێر، 1. ئازا، دلێر؛ 2. سەرکەوتوو، زاڵ؛ 3. دامەزرێنەری بنەماڵەی ساسانی؛ 4. نێوی چەند پاشای بنەماڵەی ساسانی؛ 5. نێوی چەند پاشای بنەماڵەی هەخامەنشی. بڕوانە ئارتین.
زیوان
زیڤان، بزاڤ، جمین، جووڵە، بزووتن.
مەزدا
1. نازنێو یان کورتکراوەی ئەهوورامەزدا، خودای زەڕدەشتییەکان بووە؛ 2. کولانکە یان کونەڕۆچنە کە رووناکایی هەتاو یان تیرۆژ دەداتە ژوورێ؛ لە فەرهەنگی فارسیی (عمید) دا هاتووە کە مەزدا واتە: خستنەسەر و زیادکردن، بردنەسەری نرخی شت، کە فڕی بەسەر ئەو مانایەوە نییە.
پووڵەکە
1. جەستەیەکی خڕ و تەنکی ناوەڕاستکون و بریسکەدارە کە ژنان بۆ جوانیی بە جلوبەرگی وەکوو: کراس و کەوا و سوخمەدا هەڵیدەدروون؛ 2. هەروەسا جەستەیەکی تەنک و خڕە بەسەر پشتی ماسییەوە.
خەپار
بژار، خۆشبوونی کێڵگه بۆ چاندن.
پشکووت
کرایەوە، خونچەیەک کە بپشکوێ.
داناو
ئاودانی دهغڵ و دان.
جەنگی
شەڕانی، واز لەشەڕ.
ناسکۆڵ
ناسک و بچکۆڵە؛ سووکەڵەنێوی (ناسک یان ناسکە) یە.
لارەک
بەناز ڕۆییشتن، لەنجە و لار.